لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لە تیمێكی پۆلیس كرا، بەهۆیەوە پۆلیسێك گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی گەورەی شارەكە لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لە دوو كارمەندی پۆلیس كرا، بەهۆیەوە یەكێكیان گیانیلەدەستدا و ئەوی دیكەش برینداربوو.
ئەوەشی وت، به فهرماندهیی لیوا كاوه غهریب بەرێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لیژنهیهكی لێكۆڵینهوهی بهپهله لەسەر رووداوەكە پێكهێنرا.
كوژراوەكە ناوی (شوان تاهیر حسێن) تەمەن 38 ساڵە.