بومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە تورکیای هەژاندەوە

درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی دیکە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە تورکیا روویدا و هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.

دەستەی بومەلەرزەی تورکیا بڵاویکردەوە، “بومەلەرزەیەکی بە‌هێز لە ناوچەی کەهرمان ماراشی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا روویداوە کە بەهێزی گوڕەکەی 5.4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر”.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) ئاشکرایکرد، “بومەلەرزەکەی تورکیا دانیشتووانی هەریەکە لە حمس و حەڵەب هەستیان پێکردووە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە”.

بە وتەی شارەزایانی بواری جیۆفیزیا، ئەو بومەلەرزانەی دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی شەممە روودەدەن پاش بومەلەرزەی پێدەوترێت و بۆی هەیە چەند جارێک دووبارە بێتەوە، بەڵام گوڕەکانیان کەمتر دەبێت لە بومەلەرزە بەهێزەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێک لەو چەکدارە سورییانەی بۆشەڕ براوەتە ئازەربایجان چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە

ئەوە جاری یەکەم نییە تورکیا چەکدارەکانی هاوپەیمانیی خۆی بۆ یەکلاییکردنەوەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان دەنێرێتە وڵاتانی دیکە، هۆکاری سەرەکیی ڕازی…
زیاتر ببینە

ئێران: ئەژدیها ئەفسانەییەکەمان ڕەوانەی ئاسمان دەکەین

وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، کەشتی ئاسمانی “سیمورغ”یان تاقیکردووەتەوە و کردارەکەش بەسەرکەوتووی کۆتاییهاتووە. سیمورغ، ناوی باڵندەیەکی ئەفسانەیی مێژووی ئێرانە…
Total
0
Share