هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن رادەگەیەنێت

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن رادەگەیەنێت و دەشڵێت، ” وەڵامدانەوەی هەوڵی دڵسۆزانەی هەمووان بۆ بەرجەستەكردنی داوا رەواكانی مامۆستایان و مووچەخۆران دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەهێنێتەكایەوە”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، وەڵامدانەوەی هەوڵی دڵسۆزانەی هەمووان بۆ بەرجەستەكردنی داوا رەواكانی مامۆستایان و مووچەخۆران كەشێكی نوێ و سەرەتایەكی نوێ بۆ دروستكردنەوەی متمانە لە نێوان هاوڵاتییان و حكومەت و چارەسەركردنی خۆماڵیانەی هاوبەش و لۆژیكی بەرپرسیارێتی لە بوێریی بڕیاردان و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندندا دەهێنێتەكایەوە.

دەشڵێت، “ئومێد دەكەم هەموو ئەو هەوڵ و هیممەت و هەنگاوانەی لەم پێناوەدا دراون و نراون بەرهەمداربن و بەپێی ئەو گفت و بەڵێن و پەیمان و گیانی بەرزی بەرپرسیارێتیانەی بە ئێمە دراون بمانگەیەننە ئامانج، هۆكارەكان چارەسەربكرێن و هەموو خۆ بە براوە بزانین، ساڵی نوێ مژدە و بەشارەت و بەرات و بەخششی نوێی دەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت پیرۆزبێت.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. درۆنێك كەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

لە رانیە شەش كەس بەهۆی خواردنی قارچكەوە ژەهراویبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزینی 7 ئۆتۆمبێل و چەندین ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share