هەولێر.. درۆنێك كەوتەخوارەوە

درۆنێك لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كەوتەخوارەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا،كەمێك لەمەوبەر درۆنێك لە نزیك گوندی ئاشۆكان لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كەوتەخوارەوە و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو درۆنە ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كراوە و تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی گەرمیان: كەسێك دەستگیركرا كە پاتری چەند ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری دزیوە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share