ئێران و عێراق لەبارەی نەوتەوە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد

ئێران و عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد بە ئامانجی سازدانی ۆرک شۆپ و راهێنانی هاوبەش لە نێوان کادیرانی کەرتی نەوتی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها سوودوەرگرتن لەو توانایانەی کە لەو بوارەدا لەبەردەستدان.

ئەو یاداشتە دوای ئەو گفتوگۆیانە هات کە لە نێوان مەهدی عەلی، یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان و باسم محەمەد، یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق ئەنجامدرا.

یاداشتەکە باس لەوە دەکات کە هەردوولا لە بواری توێژینەوە و خوێندندا سود لەیەکتر ببینن، بە تایبەت ئێران سود لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی سیمیناری زانستی زانکۆکانی ئێران.

بەپێی یاداشتەکە، رێککەوتنێک هەیە لەسەر پەرەپێدانی کێڵگە هاوبەشەکانی نەوت و گاز لە نێوان ئێران و عێراق، بە تایبەت کێڵگەی خورەمشارلە باشووری رۆژئاوای ئێران و کێڵگەی سنبادی عێراق.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە بانكی ناوەندیی عێراقەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان: كەسێك دەستگیركرا كە پاتری چەند ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش هێرشێکی دیکەی ئەنجامدا

چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بە چەکی قەناس هێرشیانکردووەتە سەر سوپای عێراق. کەمێک بەرلە ئێستا چەکدارانی داعش…
Total
0
Share