فەرمی.. بالۆتێللی پەیوەندی بە سیۆنەوە کرد

یانەی سیۆنی سویسری بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی لە یانەی ئەدەنە سپۆر ڕاگەیاند.

گرێبەستی نێوان “سوپەر ماریۆ” و سیۆن بۆ ماوەی دوو وەرز، تاوەکو هاوینی 2024 بەردەوامی دەبێت.

سیۆن کە دوو جار براوەی خولی سویسرا بووە، دەبێتە یازدەهەمین وێستگەی ژیانی پیشەگەری یاریزانە سەرکێشەکەی ئیتاڵیا، دوای یانەکانی لۆمێزانی، ئینتەرمیلان، میلان، بریشیا و مۆنزا لە ئیتاڵیا، مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ لە ئینگلتەرا، نیس و مارسیلیا لە فەرەنسا، هەروەها ئەدەنە سپۆر لە تورکیا.

لەو بارەیەوە بارتێلمی کۆنستانتین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری “سیۆن ئێف سی”، دەڵێت، “ماریۆ لە ڕووی هێرشبەرییەوە زۆرمان پێشکەش دەکات، ئەو هێرشبەرەیە کە پێویستمان پێیەتی، شەرەفێکی گەورەیە لەگەڵماندا یاری دەکات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هامیڵتۆن بەهۆی گوارە و ئەنگوستیلەکانییەوە دژی (فیا) دەوەستێتەوە

ئەفسانەی خێرایی و پاڵەوانی پێشووی بواری فۆرمولا 1، لویس هامیڵتۆن بەهۆی ئێکسسواراتەکانییەوە لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلە خێراکان ڕووبەڕووی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سێلیساو به‌ زه‌حمه‌ت سویسرای تێپه‌ڕاند و بلیتی (16)ی مۆندیالی بڕی

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا…
Total
0
Share