وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند رێنماییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكارییەكانی بۆ رۆژانی پشووی جەژنی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی 2024 راگەیاند و هاوكات دەوامی فریاكەوتنەكان و نەخۆشخانەكان بە شێوەی ئێشكگری و نۆرینگە دەرەكییەكان (24) كاتژمێر كراوە دەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە چەند رێنماییەكی بۆ ئەو رۆژانە بڵاوكردووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەكان رادەسپێردرێن كە دەوامی ئێشكگری دەبێت بۆ كارئاسانی هاوڵاتییان و بەرژەوەندیی گشتی بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە:-

1. فریاكەوتنەكان 24 كاتژمێر كراوە دەبن بەشێوەی ئێشكگری.

2.دەوامی نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگری دەبێت.

3. نۆرینگە دەرەكییەكان كراوە دەبن لە رۆژانی پشوو.

4. راوێژكارییە 24 كاتژمێرییەكان كراوە دەبن بەپێی خشتەی دەوامكردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دیاریدەكرێت.

5. سەنتەرەكانی شووشتنی گورچیلە بەردەوامدەبێت بەشێوەی ئێشكگری كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دیاریدەكرێت.

6.تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی 122 بەردەوامدەبن لە ئەرك و كارەكانیان بەشێوەی 24 كاتژمێری و بەهۆی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی دادەنرێت بۆ شوێنە گشتییەكانی پێویست و گەشتیارییەكان.

7. لەكاتی پێویستدا كۆگاكانی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و تاقیگەیی كراوە دەبن لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان.

8. تیمەكانی (پشكنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازرەوەكان و چاودێریی تەندروستی) بەردەوامدەبن لە بەدواداچوونەكانیان.

9. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوەرەكان لە كەمپەكان بەردەوامدەبێت.

10. پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشكگری لە ڕۆژانی پشوودا.

11. هێڵەكانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەكان كراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندییەكان دەدرێنەوە لە رۆژانی پشوو.

12.لیژنەكانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و نەخۆشخانەكان بەردەوامدەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەكان.

13. بۆ هەركارێكی پێویست و لەناكاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

14. هاتنەژوورەوەی راگەیاندن تەنها لە رێگای راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەكان دەبێت.

15.ئاماری رۆژانە دەبێت لە ماوەی 24 كاتژمێر لە رێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە 8ی بەیانی تاوەكو 8ی بەیانی رۆژی دواتر رەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان.

16 رۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەكان ڕەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان.

17.ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینكردنی گاز و بەنزین بكرێت.

18.بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك بكرێت.

19. سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوەبێت.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان دەگۆڕدرێت

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: پێشبینیدەكرێت وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share