کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان دەگۆڕدرێت”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، “بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە سبەینێ دووشەممە کە دەکاتە 25ی مانگی 12 بەیانیان کاتژمێر 7:00 بۆ 8:00ی بەیانی کارناکەن، هاوکات لەبری ئەوە پێشنیوەڕۆ کاتژمێر 11:00 کارەبا دەدەن لە بری کاتژمێر 1:00”.
دەشڵێت، “دوای تەواوبوونی پشووەکان لە 2ی کانوونی دووەمی 2024 بەرنامەی کارکردنیان ئاسایی دەبێتەوە”.