گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە گوندی بەردەسووری سنووری گەرمیان سێ برینداری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی باوەنور لە گوندی بەردەسوور دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سیراتۆ و نیسان مینی پاس پێکیاندادا، پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس بریندا بوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی (1964 و 1964 و 1995)نە، دانیشتووی گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلارن، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی كۆمسیۆن: دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان دەرگای تانەدان دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕی 90 هەزار دۆلاری دزیبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share