پزیشکێکی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر دەڵێت، هۆکاری زۆر ئارەزووکردنی خواردنی سوێر و شیرین کەمبوونەوەی چەند ڤیتامین و کانزایەکە لە جەستەدا.
دکتۆر ئەلیکساندرا نویف پزیشکی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر رایگەیاند، هەندێک کەس ئارەزووی زۆریان بۆ خواردنی شیرینی وەک چوکلاتە هەیە، کە هۆکارەکەی کەمبوونەوەی مەگنسیۆمە لە جەستەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کەمبکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینی باشترە خواردنە دەریاییەکان بە رێژەیەکی زۆر بخورێت.
بە وتەی ئەو پزیشکە، زۆر ئارەزووکردنی خواردنی سوێر کەمبوونەوەی ئاوە لە جەستەدا، بۆیە لەم کاتەدا باشترین بژاردە خواردنەوەی ئاوی گەرمە.
زۆر ئارەزووکردنی خواردنی گۆشت بە شێوەیەکی لە ناکاو بە تایبەت لە خانماندا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی ڤیتامین B12، B9، ئاسن و ماددەی فیریتین هەیە لە جەستەدا.