کورسی کۆتای کەمینەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان چۆن دابەش دەبێت؟

لەگەڵ نزیکبوونەوەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پرسیارەکان لەبارەی کورسی کەمینەکان سەریانهەڵداوە، کە بە نزیکەیی 50 کاندید رکابەری دەکەن بۆ بردنەوەیان.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق، کۆتاکان دەبنە خاوەنی 10 کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کۆی 285 کورسی، بۆ ئەو مەبەستەش 48 کاندید کە 16 یان لە کەمینەی مەسیحین رکابەری بردنەوە دەکەن.

ئەو 10 کورسییە بۆ هەر یەک لە کەمینەکانی (مەسیحی، سابیئەی مەندائین، کوردی فەیلی، ئێزدییەکان و شەبەک)ن.
مەسیحییەکان لە عێراق گەورەترین کەمینە پێکدەهێنن، هەر بۆیە لە کۆی 10 کورسی چوار کورسیان لە پارێزگاکانی (بەغداد، نەینەوا، کەرکوک، بەسرە)بۆ تەرخانکراوە، لەدوای ئەوانیش سابیئەی مەندائین دێن کە دوو کورسیان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی بەغداد و میسان بۆ تەرخانکراوە و 10 کاندیدیان بۆ ئەو مەبەستە هەیە.

کوردە فەیلییەکان، بۆ بردنەوەی دوو کورسی لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی بەغداد و واست 13 کاندیدیان پێشکەش کردووە، بەڵام ئێزدییەکان تەنها یەک کورسیان بۆ تەرخانکراوە ئەویش لە پارێزگای نەینەوایە و چوار کاندیدیان بۆ ئەو مەبەستە هەیە، بەهەمان شێوە شەبەک، یەک کورسیان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەیە و بۆ ئەو مەبەستە پێنج کاندیدیان هەیە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

بەشێک لە شاخی تاسڵوجە هەرەسی هێنا و مەترسیی بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا دروستکردووە

بابەتی دواتر

دۆناڵد ترەمپ جێگرێک بۆخۆی دەستنیشان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا رەتیکردەوە بڕیار لەبارەی داوایەکی یاسایی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share