بەهۆی پاکتاوی ژمێریاری ساڵانەوە، هاتوچۆی سلێمانی مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەین لە رۆژی یەکشەممە 24ی کانونی یەکەم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکەن لەبەرئەوەی بەهۆی پاکتاوی ژمێریاری ساڵانەوە، مامەڵەی هاوڵاتییان رایی ناکرێت.
باس لەوەش دەکات، ئەو هاوڵاتییانەی لەو ماوەیەدا تووشی سزای دارایی دەبن، سزاکانیان بۆ هەژمار ناکرێت، بەو مەرجەی راستەوخۆ دوای پشووەکان و لە رێکەوتی 2ی کانونی دووەمی 2024 بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی هاتوچۆی سلێمانی بکەن.