حزبی شیوعی: بە هاوپەیمانیكردن رێگریمان لە فەوتانی دەنگەكان كرد

لۆگۆی حزبی شیوعی كوردستان

حزبی شیوعی رەخنە لە كۆمسیۆن دەگرێت بەهۆی كەمتەرخەمییان كە بووەهۆی بەشدارینەكردنی خەڵك لە دەنگدان و دەشڵێت، بە هاوپەیمانیكردن رێگریمان لە فەوتانی دەنگەكان كرد.

حزبی شیوعی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بۆ رای گشتی دەڵێت، لەكاتێكدا حزبی شیوعی وەك پرسێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەیڕوانییە یەك لیستی حیزب و لایەنە كوردستانییەكان و لەو پێناوەدا ھەوڵ و كۆششیكی زۆریدا بۆ پێكھێنانی ئەو لیستە، بەڵام بەداخەوە ئەو ھەوڵانە لەباربران، دواجار وەك حزبی شیوعی ھاوپەیمانییەكمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەناوی (ھاوپەیمانیی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە) ئەنجامدا.

دەشڵێت، یەكێك لە ھۆكارەكانی گرێدانی ئەو ھاوپەیمانییە نەفەوتان و دابەشنەبوونی دەنگەكانی كوردستانیانی شاری كەركوك بوو، كە ئاكامەكەی بە زیان گەڕایەوە بۆ دۆزە رەواكانمان لەو بەشە هەرە گرنگەی نیشتیمان.

لە راگەیەندراوەكەیدا حزبی شیوعی وێرای پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستەكەیان ئەوەش دەخاتەڕوو، بە دەنگەكانی حیزبیان، لایەنگران و كاندیدەكەیان، لیستی (هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە) كاندیدێكی زیاتری سەرخست، دەنا بە پێچەوانەوە ئەو كورسییەش بۆ نەیاران و ئەوانەی ناكۆكن لە بەرانبەر پرسی چارەنووسی گەلەكەمان و دیموكراسیەت دەڕۆیشت.

دووپاتیشیكردەوە، جارێکی دیكە، حزبی شیوعی “بەرژەوەندی و دەنگەکانی خۆی خستە خزمەتی دۆزی رەوای نیشتمان و نەتەوەکەمان”.

هەروەك رەخنەش ئاراستەی كۆمسیونی باڵای ھەڵبژاردن دەكات كە كێشەیان دروستكرد و بە ھۆكاری جیاواز كەمتەرخەمبوون لە بەشداریكردنی خەڵك لە دەنگدان بەھۆكاری جیاواز.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share