نرخی نەوت لە مامەڵەكانی بەیانیی ئەمڕۆدا بەرزبووەوە بەهۆی ترس لە تێكچوونی بازرگانیی جیهانی و فشارە جیۆسیاسییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە مامەڵەكاندا، گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت شەش سەنت كە دەكاتە 0.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 79.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا خامی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكی گەیشتە 74.11 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بە بەرزبوونەوەی 17 سەنت یاخود 0.2%.
ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن دوێنێ هێزێكی كاری پێكهێنا بۆ پارێزگاری لە بازرگانیكردن لە دەریای سووردا، پاش ئەوەی هێرشی چەكدارە یەمەنییەكان كۆمپانیا گەورەكانی گواستنەوەی ناچاركرد رێڕەوی گواستنەوە بگۆڕن، ئەمەش مەترسیی درێژەكێشانی تێكچوونی بازرگانیی جیهانی هێنایە ئاراوە.
نزیكەی 12%ی جموجوڵی گواستنەوەی باری جیهانی لەڕێی دەریای سوور و كەناڵی سوێس-ەوە ئەنجامدەدرێت.