سودانی: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەنگاوێکە بۆ مەرکەزیەتی ئیداری

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەڵبژاردنەی ئەنجامدرا هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو لامەرکەزی ئیداری، و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکوک دیارترین وێنەی سەرکەوتنی پرۆسەکە بوو.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو لامەرکەزی ئیداری، و بەهێزکردنی مەدەنیەت ئارامی و سەقامگیری و بەدیھێنانی ئیرادەیەک  کە لە ساڵی 2013ەوە دواکەوتووە.

وتیشی، ” دیارترین وێنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک بوو کە لە 2005ەوە  ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدراوە. “.

رۆژی رابردوو، 18ی کانونی یەکەمی 2023 پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگا بەڕێوەچوو، کۆمسیۆنیش دڵنیاییدا لەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ماوەی دیاریکراودا رابگەیەنێت.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی

ئیسحان شەمران راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق بە رۆژنامەی(العربی الجدید)ی قەتەری راگەیاندووە، “چەند ڕێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر كە بەهای دۆلار…
Total
0
Share