پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەپێناو درێژەدان بە کوردستانیبوونی کەرکوک، مەردانە و کوردانە و نیشتمانییانە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، کاتی ئەوەیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بۆ کەرکوک و ناوچە لە کوردستان دابڕێنراوەکان و کورد، راپرسیی و چارەنوسە، مەردانە و کوردانە و نیشتمانییانە بەشداریبکەین، بۆ ئەوەی خیانەت لە ئەمانەت نەکەین، بۆ ئەوەی کوردستانیبوونی کەرکوک و ناوچە لە کوردستان دابڕێنراوەکان درێژە پێبدەین، لە پێناوی کوردستاندا.
ئاماژە بەوەش دەکات،” رۆژی ئاڵا، بە جوامێریی و شکۆمەندیی و گیانی زیندووی بەرپرسیارێتیی خۆتان بکەن بە رۆژی سەرخستنی کەرکوک و ناوچە لە کوردستان دابڕێنراوەکان”.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، “بیرتان بێت کەرکوک وێڵداشی کوردستانیبوونی خۆی بە کوردستانەوە نەبڕیوە نەکەن، خەمساردانە کەمتەرخەمانە نەزانانە کەتەرو نەشتەرو خەنجەر لە پشت و وێڵداشی کەرکوک بدەن”.