سبەینێ پلەی گەرما لە عێراق کەمێک دادەبەزێت

کەشناسی عێراق بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی کە دەکاتە سبەینێ پێشبینی زیادبوونی تەم و بەردەوامی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ، دووشەممە، دەسەتەی گشتیی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “کەشوهەوای سبەینێ نیمچە هەور دەبێت و سەر لە بەیانی تەم دروست دەبێت و وردە وردە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نامێنێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک لە رۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور دادەبەزن و هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی باشوور”.

دەشڵێت، “رۆژی سێشەممە بە هەمان شێوە کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تەمێکی کەم لە بەیانیدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن لەچاو رۆژی پێشوو”.

دەربارەی رۆژی چوارشەممە ئەوەی خستووەتەڕوو، “کەشوهەوا روون دەبێتەوە لەگەڵ هەبوونی هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.”

بابەتی پێشتر

شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچە پەیڕەوكرا

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە شاری كەركوك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share