بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە كە لە دوای 60 رۆژ خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەكانیان بگوازنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی خاوەندارێتی و پابەندبوونە بە یاساوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە لە ماوەی 60 رۆژدا لە واژووكردنی گرێبەستی كڕین و فرۆشتن، خاوەندارێتی بگوازنەوە تاوەكو دووچاری سزای یاسایی نەبن.