کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ دەنگدانی گشتی تەواوکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی گشتیی تەواوبوون، پێداویستییەکان گەیەندراونەتە بنکەکانی دەنگدان.

داود سڵێمان خزر بەڕێوەبەری رێوشوێن و ر‌اهێنان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمسیۆن سەرجەم پێداوسیتییە لۆجستیکیەکانی بۆ بنکە و وێستگەکانی دەنگدان گواستووەتەوە، زۆرینەی کامێراکانی چاودێری لە بنکەکان دانراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان تەواوی ئامادەکاری خۆیان لە بنکەکان وەرگرتووە و پلانی کارکردنی خۆیان داناوە.

ئاشکراشیکرد، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان راستەوخۆ دەنگەکان جیادەکرێنەوە و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی رادەگەیەندرێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا 100 ی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

سوپای عێراق هێرشی کردەسەر جوتیارانی گوندی تۆپزاوا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share