بۆ هەڵبژاردن پۆلیسی کەرکوک چەند بڕیارێکی دەرکرد

پەیوەست بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پۆلیسی کەرکوک چەند بڕیارێکی دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک بەکارهێنانی درۆن بۆ وێنەگرتن یاخود کاروباری تایبەت قەدەغەیە ئەگەر رەزامەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەسەر نەبێت.

باس لەوەش دەکات، لەو رۆژەدا قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە پێنج تۆن زیاتر، هەروەها ماتۆڕسکیل هاتوچۆ بکەن.

سبەینێ دووشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2023 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و شارەكانی دیكەی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: هەموو هەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت

بابەتی دواتر

ژمارەی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا 100 ی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share