یەكەم تەقینەوەی 2021 لە عێراق.. چالاكوانێك كرایە ئامانج

تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە

تەقینەوەی بۆمبێك ماڵی چالاكوانێكی عێراقی كردە ئامانج و بەپێی سەرچاوەكانیش تەنها زیانی ماددی هەبووە.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ شەممە 2ی كانونی دووەم لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ ماڵی سەلام حەجیمی، چالاكوانی عێراقی لە شاری ناسڕییە بە بۆمبێكی دروستكراوی ناوخۆ كراوەتە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەكان تەقینەوەكە تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، جگە لە ترسی ئەوانەی لە ماڵەكەدا بوون.

ساڵی ڕابردوو چەندین ڕودوای تەقینەوە لە بەردەم ماڵی چالاكوانان لە عێراق ڕویاندا، كە بەهۆیانەوە هەندێكیان زیانی گیانییان بەدواوە بووە، سەرەڕای ئەو هەڵمەتی تیرۆرانەی چەندین چالاكوانی گرتەوە.

بابەتی پێشتر

تونێلێكی لە ماڵەكەیەوە بۆ ژووری نوستنی خۆشەویستەكەی هەڵكەند

بابەتی دواتر

ترەمپ داوای خۆپیشاندان لە لایەنگرانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share