دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی
هەرێم ئامادەیە لەگەڵ بەغداد ڕێكبكەوێت

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی نایاساییبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ئامادەیە لەبارەی دۆسیەكانی نەوت، بودجە و مووچەوە لەگەڵ عێراق ڕێكبكەوێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم لە دوا كۆبوونەوەیاندا تاوتوێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییان كردووە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت، هەرێم ئامادەیە لەبارەی دۆسیەكانی نەوت، بودجە و مووچەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق دانوستان دەستپێبكات و بگەنە ڕێككەوتن.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، “ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیە بە دانوستان لەگەڵ بەغداد میكانیزمێك بدۆزرێتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و دانوستانەكانیش دەكەونە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق”.

ئاماژە بەوە كراوە، “ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەڵام كابینەی حكومەت كارەكانی بەكۆتاهاتوون و چاوەڕوانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەكرێت هەرێمی كوردستان بتوانێت لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ بەغداد بگاتە ڕێككەوتن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مولازم عومەر: کە کارەساتی هەکاری روویدا شای ئێران و سەدام لە سایەی رێکەوتننامەی جەزائیرەوە پەیوەندیان لەگەڵ پارتیدا باش بوو

مولازم عومەر رایدەگەیەنێت ساڵی 1978 کە کارەساتی هەکاری روویدا، بەشێک لە برادەرانی پارتی لە کەرەج بوون و بەشێکیان…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share