وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمكردنەوەی كرێی خوێندنەوە ساڵانە زیاتر لە 60 ملیار دینارمان بۆ كەسوكار و خانـەوادەی خوێندكاران گەڕاندووەتەوە.
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، بە لەبەر چـاوگرتنـی باروگوزەرانی هــاوڵاتییان و بەهۆی داشـكانی كـرێی خـوێنـدنەوە سـاڵانە زیاتر لە 60 ملیار دینارمان بۆ كەسوكار و خانەوادەی خوێندكاران گەڕاندووەتەوە.
ئەمساڵیش بە بڕیارێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 درا.