هەوڵی تەقاندنەوەی كەشتییەكی نەوتهەڵگری عێراق دەدرێت

كەشتییەكی نەوتهەڵگری سەر بە كۆمپانیای “سۆمۆ” لەڕێگەی بۆمبێكی گەورەوە هەوڵی تەقاندنەوەی درا.

ئەمرۆ هەینی 1ی كانونی دووەم، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، “كەشتییەك كە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” بە كرێی گرتووە، لەڕێگەی بۆمبی لكێندراوەوە هەوڵی تەقاندنەوەی دراوە.”

ڕوونیشیكردەوە، كەشتییەكە دوێنێ پێنجشەممە گەیشتووەتە بەندەری بەسڕە، لەكاتی نزیكبوونەوەی لە بەندەرە نەوتییەكانی عێراق، تێبینی بوونی تەنێكی نامۆ بە كەشتییەكەوە كراوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە بۆمبی لكێندراوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، “كەشتییەكە نەوتهەڵگرە و كۆمپانیای سۆمۆ بەكرێی گرتووە بە مەبەستی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەكانی جیهان، لەكاتی گەیشتنی بە بەندەرەكانی عێراق و لەنگەرگرتنی لە تەنیشت كەشتییەكی ترەوە بە مەبەستی وەرگرتنی سووتەمەنی، تیمەكان بۆمبێكی دەریایی گەورەیان بە كەشتییەكەوە بینیوە و دەستبەجێ وەزارەتی ناوخۆ تیمێكی پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنی، لەڕێگەی فڕۆكەوە ناردووەتە ناوچەی فاو.”

ئاشكراشیكردووە كە تیمەكە و هێزی دەریایی عێراق “ماوەی دوو ڕۆژە هەوڵی بێوچان دەدەن بۆ پوچەڵكردنەوەی بۆمبە گەورەكە.”

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە و نزیكبووەوە لە 52 دۆلار

بابەتی دواتر

پارێزگای ھەولێر: 11 كەس بەهۆی پشێوییەكانی شەوی ڕابردووەوە دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چی؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ‏پەرلەمانتاران دەتوانن بە یاداشتێك داوای دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ…
Total
0
Share