ئاسۆ مامەند: ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمەی كورد و كەركوكییەكان زۆر گرنگە

سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمەی كورد و كەركوكییەكان زۆر گرنگە و دەشڵێت، “بۆ ئەم هەڵبژاردنە هاوڵاتییانی كەركوك بە پەرۆشەوە دەچنە سەر سندوقەكان و بەشداریی دەنگدان دەكەن”.

ئاسۆ مامەند سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە دیدارێكی تایبەتیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، پێشتر زۆر رێگری لە هەڵبژاردن لە كەركوك دەكرا و ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمەی كورد و كەركوكییەكان زۆر گرنگە و هەموو هەوڵێكی یەكێتی بۆ پاراستنی كەركوك و خزمەتكردنی ئەم شارە بووە و بەردەوام سەرۆك بافڵ پشتیوانی كەركوك و كەركوكییەكان بووە.

راشیگەیاند، هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە چەند بەرنامەیەكی هەیە كە دوای هەڵبژاردن خزمەتی كەركوك و كەركوكییەكان بكات و هەلی كار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بابەتی دواتر

د. هاوژین فازڵ: پەتای وەرزیی ژیانی كەسی تووشبوو ناخاتە مەترسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share