بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 157 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆسێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 157 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هەرگیز ناو و یادی شەهید ئاكام لەبیرناكرێت

بابەتی دواتر

پێشمەرگە لە كەركوك بەشداریی پاراستنی بنكەكانی دەنگدان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share