عێراق: سەركەوتوو بووین لە كەمكردنەوەی دەردراوە گازییەكان بەڕێژەی 2%

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بە چەند پرۆژەیەك سەركەوتوو بوون لە كەمكردنەوەی دەردراوە گازییە گەرمهێنەرەكان بەڕێژەی 2%.

حیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەنگاوی گەورەیان ناوە لە بواری پاڵپشتیی پرۆژەكانی وزەی خاوێن، پیشەسازیی كیمیایی، سەماد و ئەودوای وەبەرهێنانەكانی دیكە لە غازی هاوەڵی نەوت.

وتیشی، “لەماوەی رابردوودا حكومەت بڕیاری گرنگی داوە بۆ فراوانكردنی بەكارهێنانی وزەی خاوێن، بەتایبەت لەڕێی ئەو گرێبەستانەی لەماوەی رابردوودا واژووكراوە”.

عەبدولغەنی لە وتارێكدا لەمیانەی چالاكییەكانی كۆپ 28 لە ئیمارات دووپاتیشیكردەوە، عێراق پابەندە بە رێككەوتنی پاریس و سەركەوتوو بووە لە كەمكردنەوەی دەردراوە گازییە گەرمهێنەرەكان بەڕێژەی 2% بەهۆی ئەو پرۆژانەی لە كۆتایی ساڵی رابردوودا خرانەگەڕ.

روونیشیكردەوە، بەهۆی یەكێك لە پرۆژەكانی كۆمپانیای غازی بەسڕە بە توانای 200 ملیۆن پێ سێجای غاز، عێراق توانیویەتی دەردانی گاز بەڕێژەی 2% كەمبكاتەوە، پرۆژەیەكی دیكەش هەیە كە لە كۆتایی وەرزی یەكەمی ساڵی 2024 دەخرێتەگەڕ، ئەویش بەشداردەبێت لە كەمكردنەوەی دەردراوە گازییە گەرمهێنەرەكان بەڕێژەی 2%.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

بابەتی دواتر

دارایی هەرێم روونکردنەوە لەبارەی 700 ملیارەکەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share