دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، سبەی یان دووسبەی بەشێك لە 700 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێم دەكرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد لە لێدوانێكدا بۆ میدیای یەكێتی رایگەیاند، وەک نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم رۆژی ھەینی سەرجەم رێکارەکانیان سەبارەت بە ناردنی 700 ملیارەکە تەواوكردووە.

وتیشی، “بڕیارە رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری بانکیی ھەرێم”.

حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی ئەو پارەیە دەكات بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگەكانی تشرینی یەكەم، تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ئەمساڵی مووچەخۆران نادیارە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

كێشەیەكی مامۆستایان لە سلێمانی چارەسەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share