ناوی حاجیانی هەرێم رادەگەیەندرێت

بڕیارە له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا، تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی – به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ‌له ‌راگه‌یندراوێكدا بڵاویکردەوە، به‌رده‌وامن له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ و راگه‌یاندنیان.

باس لەوەش دەکات، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ناونووسین و تاوه‌كوو رێكخستنیان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ئێستادا له‌ دوا قوناغی ئاماده‌كارییه‌كانیاندان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2024.

ئاماژە بەوەش دەکات، “له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه‌ تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌”.

 

 

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر: سەركەوتن لە ئەنجامی یەكگرتوویی و یەك هەڵوێستیدایە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوە لەبارەی رووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ بڵاودەکەوە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ لەلایەن خوێندکارێکی زانکۆکەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو هەڵمەتی…
Total
0
Share