کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکانی هەرێم سەرەتا باران بارین لە رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، رێژەی باران بارینەکە لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تردا، پلەکانی گەرما بە 2 تا 4 پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ نزم دەبنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی یەک شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ 1تا 3 پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 19

سلێمانی : 18

دهۆک : 18

کەرکوک : 22

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 19

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران : 11

گەرمیان : 22

 

بابەتی پێشتر

ئۆستن بۆ سودانی: مافی وەڵامدانەوەی هێرشەكانمان هەیە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن وردەكاریی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رووندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share