بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان و لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەك بۆ سەر ناوچەكەمان سەرەتا بارانبارینێكی مامناوەند لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە و هەندێك كات لێزمەباران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان و لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەك بۆ سەر ناوچەكەمان سەرەتا بارانبارینێكی مامناوەند لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر تەواوی ناوچەكەمان دەگرێتەوە و هەندێك كات لێزمەباران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك كە پێشبینیدەكرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت و لە كاتەكانی درەنگانی شەودا كۆتایی بەم شەپۆڵە دێت و كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بە نزیكەی 2 تـا 4 پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركووك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی