بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لایەنە كوردییەكان بە مەرج دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق دەدەن.

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر پرسێك لە پەرلەمان یەكلابكرێتەوە لایەنە عێراقییەكان مەرج بۆ كورد دادەنێن، بۆ پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و هەمواری یاسای بودجە كە پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە بەو مەرجە دەنگدەدەین بە هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق كە كێشەی مووچە و بودجە چارەسەربكرێت.

راشیگەیاند، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەبێت پڕۆژەكە لە حكومەتەوە ئاراستەی پەرلەمان بكرێت و هەمواربكرێتەوە بتوانرێت پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابكرێتەوە و جگەلەوەش هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش دەكەوێتە دوای سەری ساڵی نوێوە.

بابەتی پێشتر

عێراق بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

بابەتی دواتر

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییەك رفێندرا

هاوڵاتییەك لە باشووری خورماتوو رفێندرا. ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییەك كە پیشەی شوانكارییە لە نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی…
Total
0
Share