کەنەدا خێزانی قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە 107 ملیۆن دۆلار قەرەبوودەکاتەوە

دادگای کەنەدا بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی خێزانی قوربانییەکانی ئەو فڕۆکە ‏ئۆکرانییەی کە لەساڵی 2020دا لەلایەن ئێرانەوە خرایەخوارەوە، بڕی ئەو پارەیەی ‏دەبەخشرێتە خێزانی قوربانییەکان 107 ملیۆن دۆلارە.‏

لەمانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020دا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لەنزیک تارانی پایتەختی ‏ئێران کەوتەخوارەوە، کە 176 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا، لەو ژمارەیە 55 ‏هاوڵاتیی کەنەدی و 33 کەسی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی تێدابوو.‏

دادگای ئۆنتاریۆ-ی كەنەدا بڕیاردا بە قەرەبووکردنەوەی خێزانی قوربانییە كەنەدییەكانی ‏فڕۆكەكە، بڕی قەرەبووەکە 107 ملیۆن دۆلاری کەنەدییە، کە دەکاتە (86.94 ملیۆن ‏دۆلار)ە.‏

لەلایەکی دیکەوە پارێزەری خێزانی قوربانییەکان ڕایگەیاند، لەهەوڵی ئەوەدان ‏بەڕێگەیەکی یاسایی دەستبەسەر سامانەکانی ئێراندا بگرن کە لە کەنەدا و وڵاتانی دیکەی ‏دەرەوەی کۆماری ئیسلامییە، بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکان.‏

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارەکەی دادگای ئۆنتاریۆ لەبەرواری 31ی کانونی یەکەمی ‏‏2021دا دەرچووە و دووشەممە ڕاگەیەندراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەندەن دەیەوێت سەبارەت بە پرسی پەنابەرانی وڵاتەکەی لەگەڵ چوار وڵاتی دیکە رێکبکەوێت

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ چوار وڵات لە دانوستاندایە سەبارەت بە ئەنجامدانی رێککەوتنێکی هاوشێوەی رێککەوتنەکەی…
Total
0
Share