بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق: ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبێت كاری لە پێشینەی حكومەت بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەكانی حكومەت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەكە.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی شاندی هەرێم كرد بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەگەڵ بەغداد و روونیكردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاكتەری سەرەكیی چارەسەركردنی كێشەكانە.

وتیشی، “ژیان و گوزەرانی خەڵك دەبێت كاری لەپێشینەی حكومەت بێت و هەموولایەكیش هاوكار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا”.

لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانییەوە، سەرۆك بافڵ سیاسەتی یەكێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، “ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەركی هەموولایەكە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێكی نەخوازراو بپارێزن”.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە بنکەی سەربازیی هەریر و عەین ئەسەد بۆردومانکران

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share