بەتۆمەتی بڕینەوەی سەدان داری سروشتی، لە دۆڵی دووکانیان هاوڵاتییەك دەستگیرکرا .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەکەیان کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ لە گەڕان و پشکنینی بەردەوامدان و رێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن .
باس لەوەش دەکات، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆ سنووری دۆڵی دووکانیان توانیان هاوڵاتییەک تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی تەمەن جیاواز لەجۆری بەڕوو دەستگیر بکەن کە زیاتر لە 100دار بڕاوە.
بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.