فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە نزیک کەرکوک بۆردومانی چەند چەکدارێکیان کردووە کە سەرقاڵی ئامادەکردنی درۆن بوون.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی یەکشەممە پێنج چەکدار لە نزیک کەرکوک سەرقاڵی ئامادەکردن و هەڵدانی درۆن بوون بە یەک ئاڕاستەدا، لە رێگەی سیستمی ئاسمانی ئەمریکی بێ فڕۆکەوان وەڵامدراونەتەوە.
باسیلەوەشکرد، لە هێرشەکەدا پێنج چەکدار کوژران و درۆنەکەشیان تێکشکێندران.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزە عێراقییەکان لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە و گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.