وەزارەتی کارەبا ئەو هاوبەشانە ئاگاداردەکاتەوە کە دەیانەوێت کارەباکەیان بکەن بە پریپەید سەردانی کارەبای سنوورەکەیان بکەن.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت،” هەر هاوبەشێک لە پۆلی ماڵان و بازرگانی بیەوێت کارەباکەی بکاتە پریپەید، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبای سنوورەکەی بکات”.
ئاماژە بەوەش دەکات، هاوبەشەکە داواکارییەکەی بە فۆرمێک پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی کاری پێویستی بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆبکرێت، بێ ئەوەی گۆڕانکاری لە کرێ و ماوەکانی پێدانی کارەبا بکرێت.