لە هیندستان بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەرەوە زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەر لە ویلایەتی ئۆدیشای هیندستان زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون.

هیندستان تایمز بڵاویکردەوە، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک شاری بالاسۆری ویلایەتی ئۆدیشا روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرەتا دوو شەمەندەفەری نەفەرهەڵگر تووشی پێکدادان بوون و لە رێڕەوەکانیان لایانداوە، دواتر شەمەندەفەری سییەم خۆی پێیاندا کێشاوە.

تیمە فریاگوزارییەکانی ئەو ناوچەیە ئاشکرایانکردووە کە ترسیان لەوە هەیە کە زۆرێک لە سەرنشینەکان لەناو رێڕەو و شەمەندەفەرە زیانلێکەوتووەکاندا گیریان خواردبێت، لەکاتێکدا هەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان هێشتا بەردەوامن.

بەپێی ئامارە سەرەتاییە ئاشکراکراوەکان، ژمارەی مردووەکان تا ئێستا زیاترە لە 50 کەس و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ژاپۆن لە ئەمساڵدا کەمترین لەدایکبوونی تۆمارکردووە و رێژەی بەتەمەنیان زۆرە

بابەتی دواتر

وەزیری نەوت: تا ئێستا لەگەڵ تورکیا لە دانوستانداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share