هەڵمەتێكی ئەمنی لە باكوور و رۆژهەڵاتی كەركوك دەستیپێكرد

هەڵمەتێكی ئەمنی و سەربازی لە باكوور و رۆژهەڵاتی كەركوك لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و سوپاوە دەستیپێكرد.

هێزێكی هاوبەش لە لیوای 16ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و رۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێكی سوپای عیراق هەڵمەتێكی ئەمنییان لە هەردوو میحوەری باكوور و رۆژهەڵای كەركوك دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی، هەڵمەتەكە بەمەبەستی راوەدوونانی پاشماوەی چەكدارانی داعش، رێگری لە جموجوڵەكانیان و زامنكردنی ئاسایشی ناوچەكەیە بە تەواوی.

هەڵمەتەكە لەكاتێكدایە شەوی هەینی و بەرەبەیانی دوێنێ شەممە ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر هێزێكی سوپای عێراق لە گوندی گۆپتەپە لە سنووری قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر.

دواتریش پێكدادان لەنێوان چەكدارەكان و سوپای عێراقدا روویدا و بەهۆیەوە چوار چەكداری داعش كوژران، هەروەها ژمارەك قوربانیش لە ریزەكانی سوپادا كەوتەوە.

بابەتی پێشتر

شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە تاران

بابەتی دواتر

لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share