بڕیارێك بۆ تاكسییەكان جێبەجێدەكرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەپێی بڕیارێك شۆفێرانی تاكسیی هێڵەكانی دەرەوەی شار دەبێت سەرنشین لە تێرمیناڵەوە بۆ تێرمیناڵ بگوازنەوە نابێت لەناو شاردا كاربكەن و تاكسییەكانی ناوشاریش بۆیان نییە بچنە دەرەوەی شار”.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارێك شۆفێرانی تاكسیی هێڵەكانی دەرەوەی شار دەبێت سەرنشین لە تێرمیناڵەوە بۆ تێرمیناڵ بگوازنەوە و تاكسییەكانی ناوشاریش بۆیان نییە بچنە دەرەوەی شار و لە تیرمیناڵەكانیش تاكسی و پاسی دیكە دەتوانێت سەرنشین بگوازنەوە بۆ ناوشار.

راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەم مانگەوە بڕیارەكە جێبەجێبكرێت و هەر شۆفێرێكی تاكسیش پابەندی ئەو بڕیارانە نەبێت كە دەركراوە سزادەدرێت.

بابەتی پێشتر

نەتەنیاهو: هێرشەكانمان بۆ سەر حەماس و كەرتی غەززە فراوانتردەكەین

بابەتی دواتر

عێراق كار بۆ دروستكردنی درۆن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share