جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كەمئەندامان سەلماندیانەوە كەمئەندامی ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم ئیرادەی سەركەوتندا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی ھەرێم ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “دەزانم برایانی ئاسایش دڵیان گەورەیە و لێم زویرنابن كە ئەمڕۆ بێ لایەن نەبووم و ھاندەری یانەی رۆژی كەمئەندامان بووم”.
وتیشی، “كەمئەندامان ئەمڕۆ جارێكیتر سەلماندیانەوە كەمئەندامی ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم ئیرادەی سەركەوتندا، پیرۆزبایی ئەم بردنەوەیە لە یانەی رۆژدەكەم، رۆژی جیهانیی كەمئەندامان لە ھەموو كەمئەندامانی كوردستان پیرۆزبێت”.