بەهۆی كوژانەوەی گشتیی كارەبا لە هەرێم ئاستی ئاوی زێی بچوك كەمیكردووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە دەڵێت، بەناچاری دابەشكردنی ئاو وەستاوە.
بەرێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، کاتژمێر 5:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بەناچاری سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک کە ئاو دابیندەکەن بۆ سەنتەری قەزای کۆیە و بەشێک لە گوندەکانی سەر بە کۆیە راگیران.
دەشڵێت، هۆکاری راگرتنی پڕۆژەکان دەگەرێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچوک (دوکان) کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ قەزای کۆیە، دابەزینی ئەو ئاوەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕان و کوژاندنەوەی کارەبا لە وێستگەی دوکان.
داواش لە هاوڵاتیان دەكات تا چارەسەری دۆخەكە بە هۆشیارییەوە ئاو بەكاربهێنن.
ئێوارەی دوێنێ بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە كوژرانەوەی گشتیی كارەبا لە هەرێم روویدا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەریهەڵدایەوە، بەرلەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی كارەبا چارەسەركردنی ئەو گرفتە رابگەیەنێت.