داوایەك ئاراستەی ئەفسەر و پێشمەرگەكانی لیوای 20 دەكرێت

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە ئەفسەر و پێشمەرگەكانی لیوای 20ی هاوبەش دەكات لەكاتی دیاریكراو پەیوەندی بە جێگاكانیانەوە بكەن.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیای ئێستا نێردراوە رایگەیاند، سەرجەم ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ناویان لە لیوای 20ی پیادەی هاوبەش هاتۆتەوە ئاگاداردەكەینەوە كە رۆژی شەممە ئامادەبوونی خۆیان دووپاتبكەنەوە.

دەشڵێت، پێویستە تەواوی ئەو كەسانەی ناویان هاتووە تا رۆژی شەممە 2ی كانونی یەكەم (2-12-2023) پەیوەندی بەو جێگایانە بكەن كە پێیان ڕاگەیەنراوە و هەر كەسێكیش لەوكاتەی بۆی دیاریكراوە پەیوەندی نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت.

دووشەممەی رابردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای لە سەرباز و پلەدارانی سەر بە لیواكە كرد لە 2ی كانونی یەكەم پەیوەندی بە ناوەندەكانی راهێنانی پارێزگاكانی (دیالە، كەركوك و موسڵ)ەوە بكەن.

لیواكە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنیی ناوچەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكهێنراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات

بابەتی دواتر

لە دوو مانگدا 21 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share