ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و پێشبینیدەکرێت بڕیاری ناردنی مووچە بۆ هەرێم بدات.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری ناردنی مووچە بۆ هەرێم بدرێت.

سۆزان مەنسوڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی پێشووتردا رایگەیاند، هەوڵدەدرێت رۆژی یەکشەممە پرسی مووچەی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیراندا یەکلابکرێتەوە.

وتیشی، “پرسی نەوت کۆتاییهاتووە و ئەوەی ئێستا ماوەتەوە پرسی داهاتی ناوخۆیە کە دەبێت هەرێم بۆ بەغدادی بنێرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: ئەو لایەنانە دەستنیشانکراون کە هێرشیان کردەسەر کێڵگە نەوتییەکان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “هێرشبەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستنیشانکراون”. قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیەک…
Total
0
Share