لە سنووری زاخۆ، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، هیچ ئاسەوارێکی لێدان و ئەشکەنجەی پێوە نەبووە، رەوانەی پزیشکی داد بۆ لێکۆڵینەوە کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:20 خولەکی ئەمشەو تەرمی هاوڵاتییەکی زاخۆ لەنێو ژورێک لە پارکێکی راوەستانی ئۆتۆمبێل لە (رکاڤا) بینراوە و دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو هاوڵاتییە ناوی (أ.س.ی)ە، هیچ ئاسەوارێکی لێدان و ئەشکەنجە لەسەر تەرمەکەی نەبووە و رەوانەی پزیشکی داد بۆ لێکۆڵینەوە کراوە.