عیزەت سابر: بەغداد نەوتی سپی بەنرخی هەرزان رەوانەی هەرێم دەكات

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەرمیلێك نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان.

عیزەت سابر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە 1ی كانونی یەكەمی داهاتووەوە بەرمیلێك نەوت بە 50 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئاسانكاریی باری سەرشانیان لەو دۆخەی تیایدان.

وتیشی، “لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین بۆ ئەوەی نرخی بەنزین و گازیش هەرزان بێت” عێراق یەكێكە و پێویستە نرخ لە بەسڕە و هەرێم وەك یەك بێت.

عیزەت سابر بەڵێنیشدا نرخی بەنزین هەرزان بكەن و روونیكردەوە، لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بۆ ئەو پۆستە دیاریكراوە بۆ ئەوەی “خزمەتی هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان بەگشتی و، سلێمانی بەتایبەتی” بكات.

بڕیاری دابەزاندنی نرخی نەوت لەسەر داوا و پێشنیاری بریكاری وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوریدا پەسەندكرا و بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە نرخی هەر لیترێك بۆ پارێزگاكانی هەرێم دەبێتە 250 دینار لەبری 500 دینار بۆ هەر لیترێك، كە تائێستا بەو بڕە دەدرێتە هاوڵاتیان.

بابەتی پێشتر

سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share