“شاندی هەرێم لە رێككەوتن لەگەڵ بەغداد نزیكە”

شاندی هەرێم لە بەغداد یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەڵێت، هەردوولا لەسەر سێ قەرزی دیكە لە رێككەوتن نزیكن.

پاش گەیشتنی بە بەغداد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە.

تەلەفزیۆنی كوردسات نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند، شاندی ھەرێم نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد، حکومەتی ناوەند سێ قەرزی دیکە بە بڕی 700 ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات.

وتیشی، ئەو قەرزە “بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی فەرمانبەرانی ھەرێمە و لە دوای سەری ساڵەوە رێککەوتنی نوێ دەکرێت بۆ دابینکردنی مووچە”.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، “سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم شاندێکی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن”.

ئەندامانی شاندەکە بریتین لە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران.

بابەتی پێشتر

بەڵێندەران: زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلارمان لای حكومەتی هەرێمە

بابەتی دواتر

نەوتی عێراق: داهاتی مانگی رابردوو زیاتر لە 9 ملیار دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەكەرێك لە سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی…
Total
0
Share