باندێكی ماددەی هۆشبەر پاش رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش دەستگیركرا

ئۆپراسیۆنێكی پێشووی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی

لەلایەن هێزەكانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم، باندێکی ماددەی هۆشبەر پاش رووبەڕووبوەنەوە دەستگیركرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ئەمڕۆ لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر ئەنجامدا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و رووبەڕووبونەوەی چەکدارییاندا.

هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزووترین کات هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی رووبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا، وەك ئەوەی دەزگای ئاسایش ئاماژەی پێداوە.

روونیشیكردەوە، دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کە بەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن و، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش.

بابەتی پێشتر

لیوای 20ی هاوبەش دەستبەكاردەبێت

بابەتی دواتر

بەڵێندەران: زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلارمان لای حكومەتی هەرێمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیاری دادگای فەرەنسا دژی توركیا نابێتە رێگر لە پەیوەندیيەكانمان لەگەڵ بەغداد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، حكومەت هەڵوێستی نەگۆڕی هەیە و دەست لە مافە دەستوورییەكانی كوردستان هەڵناگرێت.…
Total
0
Share