وەزارەتی بەرگریی عێراق داوا لە لیوای 20 دەكات پەیوەندی بە ناوەندەكانی راهێنانەوە بكەن.
وەزارەتەكە لە بانگەوازێكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە داوا لە كارمەندانی سەر بە لیواكە دەكات لە 2ی كانونی یەكەم پەیوەندی بە ناوەندەكانی راهێنانی پارێزگاكانی (دیالە، كەركوك و موسڵ)ەوە بكەن.
لیواكە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنیی ناوچەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكهێنراوە.
هەینی رابردوو هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێوشوێنەكانی دەستبەكاربوونی لیوای 20 تەواوكراون و بڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا دەستبەكاربن و مووچەی ئەو مانگە وەربگرن.
راشیگەیاند، پێشتر چەند جارێك لەگەڵ وەزیری بەرگری و بەرپرسانی عێراق باسمان لە رێوشوێنەكانی دەستبەكاربوونی لیوای 20 كردووە.