کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانبارین تا سبەی شەو بەردەوامی دەبێت و دواتر کاریگەرییەکانی بەرەو لاوازی دەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان لەگەڵ نمەبارانی پچرپچر، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ رێژەی دابارین زیاددەبیت بەجۆرێک نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفربارین بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم، پاشان کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت لەکاتەکانی شەودا، کاریگەری کەمیشی لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەمینێتەوە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەکاتەکانی بەرەبەیاندا پاشان کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت ئاسمان بەرەو پەڵە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەهەندێک ناوچەکانی پارێزگای دهۆک.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: رێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری هێشتا لەژێر پێداچوونەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share